ژمارە (سفر)ی گۆڤاری ژنەفتن چاپ و بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس-

ژمارە (سفر)ی گۆڤاری ژنەفتن؛ کە گۆڤارێکی هزری و کولتووریی وەرزییە، تایبەتە بە وەرگێڕانی بابەتی تیۆریی و هزریی و ڕەخنەیی لە زمانی یەکەمەوە، بە سپۆنسەری و پاڵپشتی کۆمپانیای ئارتۆ بۆ چاپ و ڕیکلام، چاپ و بڵاوکرایەوە.

دلاوەر ڕەحیمی، سەرنووسەری گۆڤارەکەیە ، بەرێوەبەری هونەریش گەیلان عەبدوڵایە، دەستەی نووسەرانی ژمارە (سفر) پێکدێن لە : (ئاکۆ قادر، سۆران عومەر، شێروان ئیبراهیم، فازڵ مەحموود، مسلم ئەحمەدی، وەلید عومەر، هیوا قۆچاڵی)

ژمارە (سفر) تایبەت نەکراوە بە بابەت و تەوەرێکی دیاریکراو، بەڵام لە ژمارەکانی داهاتوو هەر ژمارەیەک تایبەتە بە تەوەرێکی دیاریکراو، تەوەری ژمارەی یەک تایبەتە بە (لەبارەی ئەدەبەوە)، بابەتەکان هزری و تیۆری و ڕەخنەیی دەبن.

گۆڤارەکە لەم هەفتەیەدا دەگاتە کتێبفرۆشییەکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا دەگاتە خوێنەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوەی وەڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا