پۆڵەتیک پرێس- گفتوگۆی ئەدەبی
پێشڕەو عەبدوڵا، ناوێکی دیاری نێو کایەی ڕەوشنبیریی کوردییە و پڕکار و وردکار و قووڵکارانە لە بواری ڕەخنەی ئەدەبی و دەرووناسییانەی ئەدەب و دەروونناسی فەلسەفی و ژانری ڕۆمان کاریویەتی.خاوەن مۆرک و بیرێکی ڕژدە سەبارەت بە ئەدەبیات.
چەند بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە و لەوانە: (لەدایکبوونی دووەم ـ ڕۆمان)، (جەستە، دەروون،عەقڵ)،(دەروونشیکاری شیعر)، (ئەدەب و شێوەکاری تیۆر)، (کوردۆلۆژی).
لەم دیدارەدا ویستوومانە وێستگەیەکی ئەزموونکاری نووسەر بەسەربکەینەوە و ئەویش ڕۆمان بەگشتی و ڕۆمانە چاپکراوەکەیەتی.
ئا: دیار لەتیف
پ: ئەم بازاڕەی ڕۆمان بەراورد بە شیعر و تەنانەت تا ئاستێکی بەرچاو هەیەتی، ئەمە هۆکارەکەی بۆ ئەو پاڵپشتییەی سینەما لە پایەی ڕۆمانی دەکات ناگەڕێتەوە؟ ئایا ڕۆمان پاشەکشەی بە شیعر کردووە، یان ئەوە خەسڵەتی شیعرە وایە، کە کەم بازاڕ و گۆشەگیرترە. ئاخۆ دڵخوازێتی خوێنەران بۆ ڕۆمان وەک گێڕانەوە، ڕەچەڵەکی بۆ حیکایەتی گوێ ئاگردان و دێرینان ناگەڕێتەوە؟
پێشڕەو عەبدوڵا: مه‌سه‌له‌ی گشتی بوونه‌وه‌ی ڕۆمان وه‌ك ده‌قێكی ئه‌ده‌بی كه بۆته كتێبی زۆرینه، باوه‌ڕ ناكه‌م په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه بێت، كه له‌گه‌ڵ سینه‌مادا ته‌بایه، یان پێوه‌ی گرێدرابێت. به پێچه‌وانه‌وه، سینه‌ما گورزی زۆری له ڕۆمان داوه و وایكردووه كه كه‌متر گشتی ببێته‌وه، به‌ڵام ڕۆمان هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، كتێبی زۆرینه‌ی خوێنه‌ر و خه‌ڵكه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی چێژ له ڕۆماندا، چونكه گێڕانه‌وه بۆ خۆی سیحرێكی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌ر له‌كۆنه‌وه سه‌رنج ڕاكێشترین ڕه‌گه‌ز بۆ خه‌ڵكی، بریتی بووه له‌گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ت و ئه‌فسانه و به‌سه‌رهات. واته مه‌سه‌له‌ی گێڕانه‌وه، مه‌سه‌له‌یه‌كی سیحر ئامێزه و تێكه‌ڵی جۆرێك له چێژی رۆحی ده‌بێت، كه جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆی كێش ده‌كات. هه‌ر بۆیه سه‌یر ده‌كه‌یت ئه‌و ڕۆمانانه‌ی كه خاڵین له ڕوودا و به‌سه‌رهاتی سه‌رنج ڕاكێش، با له ڕووی بونیادی فكرییشهوه به‌هێز بن، به‌ڵام كه‌متر ده‌چێته نێو دڵی خوێنه‌ره‌وه، بۆیه ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی ڕۆمان جیا له زمان و شوێن و كاره‌كته‌ر و …تاد بریتییه له چۆنییه‌تی گێڕانه‌وه و به‌خشینی چێژه به‌و گێڕانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌مه واده‌كات كه عه‌یبه‌كانی دیكه‌ی بۆ بشارێته‌وه.
له‌مه‌سه‌له‌ی پاشه‌كشه‌ی ڕۆمان به شیعر، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام شیعر هی نوخبه‌یه‌كی دیاریكراوه، ئه‌و نوخبه‌یه‌ش به‌به‌راورد به ڕۆمان كه‌مه، چونكه شیعر زمانی ته‌نیاییه، زیاتر وابه‌سته‌ی ئه‌وه‌یه رۆح به وشه‌یه‌ك پاراو ببێت، یان به وێنه و فه‌زایه‌كی شیعری جوان، به پێچه‌وانه‌ی ڕۆمانه‌وه، كه ده‌بێت فه‌زا و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان گشتی بن، به‌ڵام شیعر زمانێكی خودی و تاكه‌كه‌سییه، بریتییه له په‌رشبوونه‌وه‌ی فه‌زایه‌كی خودی په‌تی، به‌ناو به فه‌زای گشتیدا، به‌ڵام ڕۆمان له هه‌ناوی فه‌زا گشتییه‌كه‌وه دێته ده‌ر و ئاڕاسته‌ی هه‌مان فه‌زاش ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی له ڕۆمانی نوێ‌دا، تایبه‌ت شه‌پۆلی هۆش، ئه‌مه ڕه‌چاو ناكرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ش ناگاته فه‌ردانییه‌ت و خودێتی شیعر، بۆیه ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری شیعره و ده‌توانێت له فه‌زای شیعریدا بمێنێته‌وه، ده‌كرێت خوێنه‌رێكی باشی ڕۆمانیش بێت، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی خوێنه‌رێكی باشی ڕۆمان بێت، بتوانێت خوێنه‌رێكی وردی شیعر بێت.
پ: چ توخمێک وادەکات بەهای ڕۆمان دانەبەزێت، یان جۆرێکی‌تر بپرسمەوە، ئایا چۆن ئاگاداربین لەوەی ڕۆمانێکی سەروەرە و تەکنیک و فۆرم و ناوەڕۆک لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە؟ تایبەتمەندییەکانی ڕۆمانی دڵخواز چییە؟ ئایا ئێوە لە ڕۆمانی لە دایکبوونی دووەمدا، کە ڕۆمانێکە بەجۆرێک هەڵەنابین ناوی بنێین عیرفانییەتی نوێ. ئەو جەختکردنەوە زۆرە لە نهێنی ناوەوە و گەڕانەوە بۆ ئاوێنەیەک، کە عیشقی ڕووت و ڕەهای لێوە دەبینرێت و پەلاماردانی ڕووکەشگەرایی و توانجدان لە دۆخی ساختەی دونیای نووسەران و خاڵگەل هەن دەستنیشان بکرێت لەو ڕۆمانەدا بۆچی دەگەڕێتەوە؟
پێشڕەو عەبدوڵا: دەربارهی ئه‌وه‌ی چی واده‌كات كه ڕۆمانێك باش بێت، یان بتوانێت زه‌مه‌ن ببڕێت و بمێنێته‌وه، به بڕوای من، ڕۆمان بریتییه له دووبه‌ش، یان دوو پێكهاته‌ی هه‌یه، ئه‌وانیش: ڕوخسار و ناوهڕۆك، هه‌رچی لایه‌نی ڕوخساره، په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئه‌زموونی نووسه‌ره‌وه و تاچه‌ند خوێنه‌رێكی باش و تا چه‌ند ئاگاداره به هونه‌ری ڕۆمان و هه‌موو ئه‌و ره‌وته فكری و هونه‌رییانه‌ی ده‌وره‌ی مرۆڤیان داوه، هه‌رچی ناوه‌ڕۆكه ئه‌وه په‌یوه‌سته به شۆڕبونه‌وه و قوڵبوونه‌وه و بیركردنه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به ئه‌زموونی خودی و تاكه‌كه‌سی هه‌یه. واته له ڕوخساردا پێویسته كه‌سه‌كه هه‌موو كه‌ره‌سته و پێكهاته‌كانی ڕۆمان بناسێت و خوێنه‌ر و ئاگاداری ده‌ره‌وه‌ی خۆی بێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا، ده‌بێت نووسه‌ر ئاگاداری ناوه‌وه‌ی خۆی بێت و شاره‌زا بێت به لایه‌نی رۆحی و سایكۆلۆژی مرۆڤ، ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌ش ڕووی له ئاسمانه، به پێچه‌وانه‌ی ڕوخساره‌وه كه ڕووی له زه‌مینه، هه‌ر ڕۆمانێك ئه‌م دوو خه‌سڵه‌ته‌ی پاراست، دڵنیام ڕۆمانێكی باش و سه‌ركه‌وتووه. واته هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ناو هارمۆنییهتێكی سروشتی‌دا پێكه‌وه گرێدرابن.
زۆر جار ده‌بینیت، ڕۆمان هه‌یه له ڕووی هونه‌ری گێڕانه‌وه زۆر سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له ڕووی ناوهڕۆك و بابه‌ته‌وه لاوازه، یان به پێچه‌وانه‌وه له ڕووی بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكه‌وه زۆر به هێز و له ڕووی هونه‌ری گێڕانه‌وه‌وه لاوازه. ئه‌مه‌ش واده‌كات كاره‌كه نیوه‌ناچڵ بێت. بۆ نموونه ڕۆمانی كوردی له باشوردا، زیاتر به‌لای بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكدا شكاوه‌ته‌وه و زمان تێیدا لاوازه، به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵات به پێچه‌وانه‌وه‌یه، زمان تێیدا به‌هێز و ناوهڕۆك لاوازه، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م دوو خه‌سڵته پێكه‌وه كۆببنه‌وه، دڵنیام كه ڕۆمانی كوردی ده‌توانێت هه‌نگاوێكی باش بێته پێشه‌وه.
ڕۆمانی له دایكبوونی دووه‌م، یه‌كێكه له‌و هه‌وڵانه كه بتوانێت هه‌ردوو ئه‌و ڕه‌گه‌زه پێكه‌وه گرێبدات، تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌گر و خوێنه‌ر جێده‌هێڵم، خودی ناونیشانه‌كه ئاماژه‌یه بۆ له دایكبوونی ڕۆمانێكی نوێ و كه‌سێتییه‌كی نوێ، كه بتوانێت له‌ناو جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێشدا، كه هه‌موو شته‌كان ڕوو له ڕووكه‌شن، پارێزگاری له ڕۆحانییه‌ت و جوانی ناوه‌وه‌ی خۆی بكات. واته ڕاسته جیهانی نوێ جیهانێكی ڕووكه‌شگه‌رایه، به‌ڵام ڕۆح هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌موو زه‌مینه‌یه‌كدا ده‌ربكه‌وێت و پارێزگاری له ناوازه‌یی خۆی بكات. بۆیه ده‌كرێت به‌و رۆمانه بڵێین عیرفانییه‌تی نوێ یان ده‌ركه‌وتنی رۆحی عیرفان له جیهانی نوێ‌دا، چونكه هه‌مان ڕۆحی جارانه، به‌ڵام به‌رگ و پۆشاكێكی نوێی پۆشیوه.
پ: ئاخۆ بۆچی ڕۆمان درەنگترێک گەیشتە کۆمەڵگەی کوردی؟ هۆکاری ئەمە ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمەی کورد کۆمەڵگەیەکی شیعرخوازبووینە وەک لەوەی گێڕانەوەدۆست؟ یان ئەمە پەیوەندی بە گۆڕانکارییە پیشەسازییەکانی چەرخی نوێوە هەیە و کوردەواریش لەوە بێبەش و سست بووە؟
پێشڕەو عەبدوڵا: هونه‌ری ڕۆمان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، هونه‌رێكی نوێیه و هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌ره بۆ نێو دنیای ڕۆشنبیری كوردی بۆ خۆی جێگه‌ی پرسیاره و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به بونیاتنانی شاره‌وه، جا چ ڕۆمانی (شڤانی كورد)ی عه‌ره‌بی شه‌مۆیه، یان له‌خه‌ومای جه‌میل سائیبه. ئه‌وه ڕوونه كه ڕۆمان هونه‌رێكی ئه‌وروپییه و له‌وێوه گه‌یشتۆته‌وه ئێمه، ئه‌گه‌رچی زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆمان له ئه‌روپا و كوردستاندا زۆر جیاوازه، ڕۆمان له ئه‌وروپا هی چینی بۆرژوابووه، كاتێك ڕۆمانی پامێلا بڵاوده‌بێته‌وه بۆ چینی بۆرژوابووه، كه كاتێكی زۆریان هه‌بووه بۆ كات به‌سه‌ربردن و خوێندنه‌وه. هه‌رچی چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بووه، مژۆڵی په‌یداكردنی نان بووه، به‌ڵام له كوردستاندا ڕه‌وشه‌كه جیاوازه و ته‌نها خوێنهدهوارهكان توانای خوێندنه‌وه‌یان هه‌بووه، هه‌رچی خه‌ڵكه‌كه‌یه به‌شێكی زۆری نهخوێنهدهواربووه. ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ژماره‌ی ئه‌و ڕۆمانانه‌ی به زمانی كوردی ده‌نووسرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به به‌راورد به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی زۆر كه‌من. واته هێشتا پێویستمان به ڕۆمانووس و ده‌نگی نوێیه، كه ئاوڕ له جۆره جیاوازه‌كانی ڕۆمان بده‌نه‌وه، هه‌رچی شیعریشه كه پانتاییایهكی زۆری دنیای ئێمه‌ی پێكهێناوه، به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌وه‌بووه، كه شیعر جیا له ئه‌ركی خۆی، ئه‌ركی دیكه‌شی جێبه‌جێكردووه، وه‌ك ئه‌ركی گێڕانه‌وه و زانستی و په‌خشان و …تاد به‌ڵام خۆش به‌ختانه ئێستا ڕه‌وشه‌كه جیاوازه و خه‌ریكه ژانره‌كان ده‌چنه‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی خۆیان و هه‌ر یه‌كه‌یان خه‌ریكی گه‌شه‌ی خۆیه‌تی، جا ئه‌و گه‌شه‌كردنه سروشتی و دڵخۆشكه‌ره یان نا، ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه و كاتی زۆری ده‌وێت و له‌م ده‌ره‌فه‌ته كه‌مه‌دا نا‌توانیین بڕۆینه نێو ورده‌كارییه‌وه.