تەڵعەت تاھیر و لەناوبردنی ئایدیالیزمی شیعری کوردی

نووسینی: موحسین ئەحمەد عومەر

لێرە بە دواوە، وەک بڵێی ئیدی سنوورێک ھەڵچنرابێ بۆ شیعری رابردوو، کۆتایی بەو ئیدیالیزمە شیعرییە دێ کە قورس و گران بوو لەسەر دڵ و ھەستەکان، ئەم دنیایە، بە تایبەتی دنیای کوردان پێویستی بەوە نیە نەخشە و پلانت ھەبێ بۆ خەون و خەیال، بۆ بەرھەمھێنانی وێنای شیعری پڕ لە تەکلیف و لافی ئەوە لێدان گوایە تەنیا بۆ خۆت دەنووسی، کە ڕستەی زۆرێک لە شاعیران بوو، ھەڵبەت ئەمڕۆش ھەندێک بۆ شاردنەوەی شکستی ئەزموون بێ یان بۆ وێنای شیعری خراپ، دەڵێن ئێمە بۆ خۆمان دەنووسین، یان گوێ لە خۆمان دەگرین، کاکە ئەمەی ناوێ، کورد ھەموو بۆتە گوێ، چاو، بیستن و بینین، پاشان ئەم ئەزموونەی تەڵعەت کۆتایی بەو سۆفیزمە رۆمانتیکییە خەماویەی کوردیش ھێنا سەدان ساڵە پێیەوە دەنالێنێ.

تەڵعەت دەڵێ ئێوە ھەمووتان بۆ خۆتان لەناو شیعر دەژین، گەڕانیشی ناوێ، بەڵکو شیعر لە تەنیشتتانە، خستنەناو چوارچێوەی زمان و فۆرم و مۆرمیشی ناوێ تەنیا دەربرینی دەوێ، چونکە دەربڕین بە ھەر جۆرێک بێ واتە مرۆڤ واتە جوانی.

ئەزموونی تەڵعەت واتە گەڕانەوە بۆ سەر ئێسک و پروسکی کوردی لە نیگایەکی مرۆیی دژە توند و تیژی، ئێمە دەبێ سەرنجی خۆمان بدەین پێش ئەوەی سەرنجمان بۆ دەرەوە بچێ. ئایە ھەرگیز بیرمان لە لایەنی مرۆیی خۆمان کردۆتەوە، شیعر دەبێ وەک نان بێ ، لە مرۆڤ نزیک بێ، شیعر نابێ بپەرسترێ، چونکە بتی شیعریش ھەیە، ئینجا ئەم شیعرانەی تەڵعەت دژە بتی شیعرین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا