لەنێوان ئەحمەد قەرەموس و نەسر حەریریدا

ئێمە كە داوای كوردبوون لە پارتی و حزبەكانی باشوری كوردستان دەكەین ، خۆ نەدژین و نەلە خۆمانەوە ئەو داوایە دەكەین ، ئەوە لە خوێندنەوەمانەوەیە بۆ هەست و كەوتی ئەوان ، دەی كە رەخنەش دەگرین دەبێت چاوەڕێی سوكایەتی و تانەو تەشەرو هەڕەشەو بوختانیش بكەین ، خۆ نەمەسعود بارزانی شێخ مەحمودە تا لانی كەم بە دەست و پێوەند بڵێت ” من و ئەوەی رەخنەمان لێدەگرێت خاڵ و خوشكەزاین و ئەوە جنێو نیە رەخنەیە ” نەشۆڤارەكانیش لە گوازتنەوەی رەخنەدا هێندە ئەمینن بڵێن ئەوە لە خەمخۆریە، ئەوە بۆیە كەس بە سەرۆك و سكرتێری حزب ناڵێت ” قوربان ئەو كارەت خەراپ بوو” .

لە ماوەی رابردودا ئەحمەد قەرەموسی كۆنگرەی نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان بوو، لەو ماوەیە كەمایەوە هەرسێ‌ بارزانیەكەی سەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان نەیانبینی، هەڵبەت ئەوەندەی من ئاگاداربووم هەوڵیش درابوو بیانبینێ‌ ، بەڵام نە ئامادە بوون نەسەریگرت ، قەرەموس گەڕایەوە ئەوروپا، ئەوە لەو سەرو بەندەشدا بوو كە خلوسی ئاكار فەرشی سوری بۆ رادەخرا.

ئێستا كە نەسر حەریری گەورە چەتەو مافیای توركیا لە عەفرین و هاوشێوەی عەلی كیمیاوی پێشوازی دەكرێت و بەرزانیەك نیە دەست بنێت بە ڕوویەوە ، مرۆڤ ترسی ئەوەی هەیە سبەینێ‌ لە ئامێدی و زاخۆ بارەگای بۆ وەكەن .

هەنگاوی دروست ئەوە بوو حەریری شار بە دەر بكرێت و میوانداری نەكرێت و قەرەموسیش فەرمووی لێبكرێت، نەتەوە بەم جۆرە دەكەوێتە سەر پێ‌ ، نەك بە پشتكردنە هاوزمانەكانت و رووكردنە بكوژەكانت دەبوو لە بری چالاكوانەكانی بادینان و هەواێر كە لە زینداندان حەریری لە تۆڵەی خوێنی عەفرینیەكان گیرابا ، بەڵام ئەمە بە كێ‌ دەڵێیت .

لەتیف فاتیح فەرەج

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا