زمان و تێكەڵبوونی وشەی بێگانە

زستانی پێرار لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گەنجێكی مەهابادێم بینی گوتی: ئێمە گرووپێكمان دروستكردووە ، دەمانەوێت كاربكەین و هەوڵدەین زمانەكەمان لەوشەی بێگانە پاككەینەوە.

چۆنە بەڕای تۆ؟ گوتم وەڵڵا من بەكارێكی باشی نازانم وپێموایە زۆرخراپیشە! گوتی لەبەرچی؟ گوتم لەبەرئەوەی زمانی كوردی ئەگەر وشە خۆماڵییەكانی خۆی بپارێزێ لە وانەیە كەمێك جوانی تێدابێ ، بەڵام زمانێكی لاواز و بێهێز دەبێت…گوتی ئەتۆ پڕۆفیشناڵی لەزماندا؟ گوتم ناوەڵڵا پڕۆفیشاڵیش تەواونیم بەڵام پێموابێ شتێكی لێدەزانم ، گوتی دەی بزانم تێڕوانینی ئێوە چۆنە لەم بارەیەوە؟

گوتم : حەتمەن دوو نەتەوەی دراوسێ هەندێ وشە لەنێوانیاندا ئاڵوگۆڕدەبێ و لەم زمانەوە دەچێتە ئەو زمان وبەپێچەوانەشەوە

ئەوە شتێكی زۆر نۆرماڵ وئاساییە ، هەروەكو چۆن زمانی فارسی پڕیەتی لەوشەی عەرەبی و وشەی كوردی و وشەگەلی زمانەكانیدیكەشی تێدایە وەكو ئەوەی دەڵێن بادەزوور كاتێك لەنەخۆشخانەو فەرمانگەكانی میری بەهەندێ كەس دەڵێن دوای نیوەڕۆ وەرنەوە ئەوەش لەوشەی بعدڤهر ی عەرەبی وەرگیراوە وخاوەنی دەوڵەتیشن و هیچكێشەیەكیشیان نییە.

هەروەها ئێمەش چەندان وشەمان لەزمانی عەرەبی و زمانانی دیكە وەرگرتوون و كردوومانن بەكوردی و كورداندوومانن بۆ نمونە وشەكانی قەڵەم، مەكتەب،كتێب ودەفتەر وسەیارەو كورسی وسەعات وهتد ئێستا ئەگەر بەعەرەبێك بڵێی قەڵەم واتای چییە نازانێ ئەوە هەر ئەلقەلەمەكەی لەمەڕخۆیانەوخۆی گۆڕیوەونایناسێتەوە!

بەڕاستی زۆر ناشیرنەوزۆریش بێهێزە كاتێك ئێمە دەڵێین خامە لەجیاتی قەڵەم وتیانوس لەجیاتی دەفتەرو پەڕتوك لەجیاتی كتێب.وەئەگەر لەجیاتی قەڵەم بڵێین پێنوس ولەجیاتی دەفتەر بڵێین پەڕاو هەرخۆشنیەو لەزارودەربڕینمان خۆشنایە یاخود چكەسێك هەیە بەجدی وشەی كاتژمێر لەجیاتی سەعات بەكاربێنێت؟

جگەلەوەی لەڕاگەیادنەكاندا دەڵێن كاژێر ،ئەوەیان هەرئەسڵ وئەساسی نییە!!سەیركە برای من ئێمە ساڵانێكە دەمانەوێ مەكتەب بكەین بەقوتابخانە بەڵام خەڵكی عەوام هەردەڵێن مەكتەب دیارە ئەوەش وشە ڕاستەكەیانە!

ناوی هۆڵی خانوەكانی ئێستامان وهۆڵەمەڕی قەدیم لەوشەی holیانHal ی ئینگلیزییەوە وەرگیراون ساڵانێك پێشتر جۆرێك لەدروستكردن ولێنانی چێشت وخواردنی برنجمان هەبوو پێمان دەگووت برنجی قبوڵی ،ڕاستی ئێستا ئەوشێوازە لەخوادنی برنج هەرنەماوە یان زۆر كەمبووە ئەوەش لەوشەی كابوڵی وەرگیراوە! كابوڵ شارێكە وپایتەختی ئەفغانستانی ئێستایە.

سەردەمانێك كە توجاڕو بازرگانی ئێمە چوونە ئەوشارە ئەو ناوەو جۆری لێنانەكەشیان لەگەڵ خۆیان هێناوەتەوە…دەڵێن میسرییەكان وشەیەكیان هەیە دەڵێن استنا واتا دوایی گوایە ئەوە وشەی ئێستانای كوردییەو لەگەڵ زمانەكەیان تێكەڵبووە بەهۆی بوونی بنەماڵەی ئەیوبی كوردی كەهەمان بنەماڵەی سەڵاحەدینی ئەیوبییە،یان بوونی خەڵكانی خوێندەواری ئەسڵزادەی كورد لەجۆری بنەماڵەی بەدرخان ونوسەرانی وەكو عەباس مەحمود ئەلعقادومحمد علی عەونی و محمد علی پاشاو ئەحمەدشەوقی گەورەی شاعیرانی عەرەب ….

فاروق ڕەفیق لەنوسینێكیدا كەلەژێر ناوی بتسازوبتشكێندا نوسیبووی ووابزانم لەڕۆژنامەی هاوڵاتیدا بەڵاویكردەوە دەڵێ: لەزمانی فەڕەنسیدا دەهەزار وشەی ئینگلیزی ولەئینگلیزیشدا سێچوار هەزار وشەی فەڕەنسی هەیە ،كەچی لەناوكورددا خەڵكانێك هەن پێیانوایە نابێ هیچ وشەیەكی عەرەبی یان فارسی یان توركی لەكوردیدا هەبێ؟!

بەتایبەت زمانی كوردی وفارسی كەهەردووك زمانەكە بەنەژاد ئاریایی ویەك ڕەگەزن بەگوێرەی قسەی دوكتۆر عەلی شەریعەتی ئەودووزمانە لەگەڵ زمانی كۆنی هیندی یەك خێزانی زمانبوون وبەگوێرەی ئەوەی دوكتۆر عەبدوڕەحمانی قاسملو لەكوردستان وكورددا باسیكردووە كوردی وفارسی وتاجیكی وئەفغانی چوار زمانی هیندۆئەوروپایین كە یەك ڕەگو ڕیشەیان هەیە….

لەم سەردەمی بەجیهانیبوون وجیهانگەڕیی وگلۆبالیزەیشن و یان گلۆبالیزاسیۆنەكەی لەمەڕ عادل باخەوان وتێكەڵبوونی كولتوروكەڵچەوسەقافەت و ڕۆشەنبیرییەجیاوازەكان وتێكەڵبوون ولەناویەكدا توانوەو ئاوێتەبوونی زمانەكان هەروەكو فێربوونی دەیان و سەدان وشەی ئینگلیزی لەلایەن خەڵكانی نەخوێندەوارەوە بەهۆی ناوی ئامێرەكانی ناوماڵ و شوێنەگشتیەكان بیرتەسكی ودۆگمابوونی مێشك وپەرەپێدانی ڕەگەزپەرستی وبیروهزری عونسوڕی وتائیفەگەری وقەومی ئەنجامەكەی پەشیمانی وبەفیڕۆدانی كاتنەبێ دەنا هیچ تۆوبەرهەمێكی باشی لێشین نابێ…

كەمال عەبدوڵڵا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا