سەروەری دادگا.. بانێكەو دووهەوا

بەڵێ غالب محمد هاوڕێی كاری پەرلەمانیمە، بەڵام هەموو لایەك دەزانن لەدوو فراكسیۆنی پەرلەمانی جیاوازین. ئەم جیاوازیە رێگەی لەوتنی راستی و پشتیوانیكردن لەحەقیقەت نەگرت لای ئێمە و یەكەمكەس دەنگمان هەڵبڕی دژی هێرشكردنە سەری.

ئەو رۆژنامەنوسانەی بادینان كەلەسەر ئازادی رادەربرین یان كۆمێنت سزای شەش ساڵ دران، لەو كەسانەبوین كەدەنگمان دژی نادادگەری بریاری دادگا و كپكردنی ئازادی هەڵبڕی.

لەنێوان ئەم دوو كەیسەدا كەنێوانیان تەنها دوو هەفتە بوو بانێكەو دوو هەوا بەبریارەكانی حكومەتی هەرێمەوە دەبینرێ.

لەكەیسی دكتور غالب تۆمەتباران دەستگیركراون و وەك مانگەشەو دیارە كەبۆچی و كێ لەپشتیانەوەیە، بەڵام لەولاوە خودی حكومەت دەستیخستوەتە ناو كاری دادگا و گوشاری ئازادكردنی تۆمەتبارانی هێرشبەر دەكات.

لەكەیسی چالاكوان و رۆژنامەنوسانی سەربەخۆدا كە زیانی بەئازادی رادەربرین و خودی ئەوپەراوێزە دیموكراسیەی هەرێم گەیاندوە، و نوێنەرانی وڵاتان و دنیای دەرەوە و تەنانەت سەرۆكی هەرێم داوای پێداچونەوەی بریارەكەی دادگایان كردوە، بەڵام لەولاوە حكومەت دەیوت نابێ دەستێوەردان لەكاروباری دادگاكان بكەن.

لەنێوان ئەم فەنتەلۆسەدا كەتوشی دادگاكانی كوردستانیان كردوە ئەوەی جێگەی تێرامانە هەڵوێستی هاوسەرۆك شێخ لاهورە بۆ پشتیوانی لەكەیسی چالاكوانان و هاوسۆزی و پاڵپشتیكردنی غالب محمد چونكە نە چالاكوانان ، نە هاوڕێ پەرلەمانتارەكەی بەغدادم یەكێتی نین ، بەڵكو د.غالب هەندێ جار زۆر توندتر لەپارتی قسەی بەیەكێتیی و سەركردەكانی كردوە

ئەمەیە پێی دەڵێن گەرانەوەی سیاسەت و حیكمەتی مام جەلال

بەختیار شاوەیس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا