برێت مکگوێرک گەڕایەوە

دانا حەمید

گەرانەوەی برێت مکگێرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا بۆ ناو هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە جارێکی تر دۆسییەکان بە ئاراستەیەکی راست و رەوان هەنگاو دەنێت. بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسییەی رۆژئاڤاو بەهێزکردنەوەی پێگەی کورد.

(مکگوێرک) وەک سیاسییەکی ژیر و نوێنەری بەهێزتری وڵاتی دونیا رۆڵی دەبێت؛ لە لاوازکردنی پێگەی ئێران و میلیشیاکانی نا و عێراق و لوبنان و سوریا کە تارادەیەکی زۆر کاریگەری نێگەتیڤییان لەسەر پێشکەوتن و گوزەرانی ئابوری خەڵک و ململانێ کان دروست کردوە. بونەتە بەڵا بۆ خەڵکی ناوچەکە و حکومەتەکانیش لە ئاست ئەو هێزانە بێ دەسو وسانن.

سەردانەکەی ئەمجارەی (مکگوێرک) بۆ هەولێر پەیامێکی روونە ئەگەر سیاسیەکانی کورد بە هەند پێشنیازەکانی وەربگرن ئەوا رۆڵی دەبێت لە بەهێزکردنەوەی پێگەی هەرێم.. هەرچەندە ئەوان فەرمان نادەن. بەڵام بە ناراستەوخۆ پەیامی خۆیان دەگەیەنن.

رەواندنەوەی سیاسەتی جەمسەرگیری لە عێراق لەلایەن ئەمریکاوە جارێکی تر کاریگەری لەسەر سیاسەتی ناوەندە باڵا دەستەکان دەبێت؛ لە پێناو باشترکردنی گوزەرانی خەڵک بە تایبەت هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا