وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: سزای نەبەستنی ماسك جێبەجێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەكۆبونەوەی ئەمرۆیدا بریایدا پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت و بۆنەكانیش بەبێ هاوڵاتیان بەرز رادەگیرێن.

جوتیارعادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:” دوای هەڵسەنگاندنی راپۆرتە جیاوازەكان بڕیاردرا خوێندن لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بەردەوام بێت و رێكارە تەندروستییەكانیش بەباشی جێبەجێبكرێن”.

وتیشی:”بۆنەكانی مانگی ئازار بەرزرادەگیرێن بەبێ كۆبونەوەی جەماوەری و ئەو كەسانەشی ماسك نابەستن سزا دەدرێن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكان سەرپشككراون بۆچاودێریكردن و دەسەڵاتیان پێدراوە بۆ رێكخستنەوەی بازگەكان و هاتوچۆش توند دەكرێتەوە لەنێوان شاره‌كانى هەرێم و عێراق چونكە ئامارەكانی تووشبون بەكۆرۆنا بەرزبۆتەوە”.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگەیاند، رۆژی 25 ی ئەم مانگە دابەشكردنی موچە دەست پێدەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا