پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجوومەنی نوێنەران بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکەی بۆ نیو کاتژمێر دوادەخات.
ئەمڕۆ شەممە 18ـی تشرینی دووەەم، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا دانیشتنەکەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخات.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەکەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخات.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “دواخستنەکە بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە بووە.”
دوێنێ هەینی 17ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “سەرۆکایەتی ئەنجومەن داواکارییەکی لە زیاتر لە 50 نوێنەرەوە پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی لە رۆژی شەممە، 18-11-2023، بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجومەن.