قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌بابخانه‌یه‌ك داده‌خات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌بابخانه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی داده‌خات.

ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “له‌درێژه‌ی سەردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ چێشتخانە و کەبابخانە و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان و میوانان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی دروستده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌بابخانه‌یه‌ك (بێ ناو) له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی پابه‌ندی هیچ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن نابێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سه‌رپێچییه‌كانی كه‌بابخانه‌كه‌، هه‌بونی گۆشتی بێمۆره‌، كه‌ جگه‌ له‌مه‌ترسیه‌كانی تای خوێن به‌ربوون، پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌.

جەختیکردەوە، لەبەر ئەو هۆکارانە‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كه‌بابخانه‌كه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا