ئەو وشەیەی ترەمپ لەمساڵدا 250 جار بەکاریهێناوە

پۆڵەتیک پرێس_

لە کانوونی دووەمی 2017وە دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆک رووی لە کۆشکی سپی کردووە، هەربۆیە چەندین وشە و کرداری جۆراوجۆریشی بەکارهێناوە و ئەوەش کاردانەوەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە.

برێیان ستیلتەری پێشکەشکاری پرۆگرام لە تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن، بەهاوکاری لەگەڵ بەرهەمهێنەری بەرنامەکەی کە ناوی پیتەر بۆمیرە، بژاردنێکیان کردووە و بەدوای ئەو وشانەدا گەڕاون کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2020دا بەکاریهێناوە.

ماڵپەری سکای نیوز، ئاماژەی بەوەکردووە لەدوای تەواوکردنی بژاردنەکەیان بۆیان دەرکەوتووە کە ترەمپ لە ساڵی 2020 زۆرترین جار وشەی “فێڵ” بەزاریدا هاتووە کە 250 جار بووە، بەراورد بە هەموو ئەو وشانەی تر بەکاریهێناوە.

ترەمپ بەردەوام لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان و تویتەکانی و چاوپێکەوتنەکانیدا وشەی “فێڵ”ی بەکارهێناوە کە زۆرترینی بەرانبەر نەیارەکانی بووە.

ئەو دوو کەسە لە بەشێکی دیکەی گەڕانەکانیاندا بەناو زۆرترین وشە بەکار‌هێندراوەکانی ترەمپدا باس لەوە دەکەن، ئەو سەرۆکەی ئەمریکا هەرکات رەخنەیەکی رووبەڕوو کرابێتەوە دەستبەجێ وشەی “فێڵ”ی لەناو رستەکانیدا بۆ بەرامبەرەکەی بەکارهێناوە.

ئاماژەشیان بەوە کردووە کە پێدەچێت ئەو سەرۆکەی کۆشکی سپی لە ئارگیۆمێنتەکانیدا نەیتوانیبێت وشەیەکی گونجاوتر بدۆزێتەوە هەربۆیە بەردەوام ئەو وشەیەی بەکارهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا