یه‌كێتی: نه‌خه‌ڵك نه‌ ئێمه‌ توانای مانه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌مان به‌مشێوه‌یه‌ نییه‌

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، “نە یەكێتی و نە خەڵك توانایان نەماوە چیتر بارودۆخەكە بەم شێوەیەبێت، پێمان وایە پێویستە بەزووترین كات لامەركەزی جێبەجێبكرێت”.

میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كه‌ په‌یامنێری پۆڵه‌تیك ئاماده‌یبوو وتی: “نە خەڵك توانای ماوە نە یەكێتیش توانای ماوە 30 ساڵە ئەو خەڵكە بەو شێوازە بژین، پێمان وایە پرۆژەی لامەركەزی دەبێت لە ئایندەیەكی نزیكدا جێبەجێبكرێت، ئەگەر جێبەجێنەكرێت بە بۆچوونی یەكێتی ئۆباڵی ئەم بارودۆخە لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە كە جێبەجێی ناكات”.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتیشی:”تا ئێستا پارتی وەڵامی پرۆژەكەی ئێمەی نەداوەتەوە بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزی”.

میران محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتی كە رەنگە هەفتەیەك بۆ 10 رۆژی داهاتوو ئەنجام بدرێت، وادەیەك دیاری دەكەین بۆ ئەوەی وەڵامی پارتی لەبارەی پرۆژەكەمانەوە وەربگرینەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا