پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە30ی کانونی یەکەم، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشکرایکرد، وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون درێژ دەکرێتەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند،” لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وەک دەرفەتێک و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاوڵاتیان، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ دەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تا 1/2/2024درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبووە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
رۆژی8/8/2023 ، لە دوای تەواوکردنی رێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، کە زیاتر لەنۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.