پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەیان دانیشتووی شاری نەجەف خۆپیشان دەکەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی (لوئەی یاسری)ی پارێزگاری نەجەف دەکەن، بەهۆی ئەو رووداوانەی لەمدواییانەدا بەسەر شارەکەدا هاتووە.
لەوبارەیەوە حسێن بەشیراوی، چالاکوان و خۆپیشاندەر بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاند، “تەنیا لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا چوار حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە، دۆخی ئەمنی نەجەف ئازاربەخشە”.
ئەو خۆپیشاندەرە بە پارێزگار دەڵێت: “تۆ ئەی پارێزگار، حەوت ساڵە لە پارێزگایت، بەڵام چیت پێشکەش بە نەجەف کردووە؟ نەجەف بووەتە شوێنی حزبەکان و وەبەرهێنان بەسەریاندا دابەش دەکرێت”.
خۆپیشاندەران هۆکاری خۆپیشاندانەکانیان دەگەڕێننەوە بۆ ئەو دۆخە ئەمنییەی نەجەفی پیادا تێپەڕدەبێت، هاوکات، دۆخی ئابووری و خزمەتگوزاری پارێزگاکە هۆکاری دیکەی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانن.