پۆڵەتیک پرێس
ناوەندى راگەياندنی ئەلكترۆنى بڵاويكردەوە، گەنجێكى عێراقى كێشەيەكى لە ماڵپەڕى وەزارەتى بەرگریى ئەمريكا (پنتاگۆن) دۆزيوەتەوە كە رێگە بە هاكکەران دەدات كۆنترۆڵى بكەن و كێشەكەشى ناردووە بۆ وەزارەتەكە و سوپاسى كراوە.
ناوەندەكە لە راگەیەندراوەکەدا بڵاويكردووەتەوە: موئمل ئەحمەد شەكير ئەندامى ناوەندەكە توانيويەتى كێشەيەك لە دۆمەينى لاوەكی ‘Subdomain’ى ماڵپەڕى وەزارەتى بەرگریى ئەمريكادا بدۆزێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە رێگەى ئەو كێشەیەوە هاكکەران دەتوانن كۆنترۆڵى سێرڤەرى ماڵپەڕەكە بكەن و فايلى سيخوڕى ئەپلۆد بكەن و كۆنتڕۆڵكى دۆمەينە لاوەكيەكەى بكەن، کە دواتر كێشەكە لەلایەن ئەو گەنجەوە نێردراوە بۆ وەزارەتى بەرگریى ئەمريكا.
ناوەندى ڕاگەياندنى ئەلكترۆنی ‘DMC’ ئاماژەی بەوەشکردووە، پنتاگۆن سوپاسى موئملى كردوە و دانيناوە بەو كێشەيەدا لە ماڵپەڕەكەى.