ئێران هێڵێکی نوێی ئاسمانی لەگەڵ عێراق دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

موحسین میر حوسەینی، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەکانی پارێزگای کەیلان رایگەیاند، گەشتی ئاسمانیی نێوان فڕۆکەخانەی رشت و نەجەف دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاکانی ئێران لە زاری موحسین میر حوسەینی بڵاویان کردەوە، گەشتی یەکەم لە فڕۆکەخانەی رشتەوە بۆ نەجەف لە 16ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.

وتیشی: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەو دوو شارە رۆژانی سێشەممانی هەموو هەفتەیەک بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا