پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، گەر بیانەویت گەشت بۆ ئێران بکەن دەبێت کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، “هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی بەنیازی گەشت کردنن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە، پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری PCR هەردوکیانی پێکەوە پێبێت”.
ئەوەش هاتووە، “بەپێچەوانەوە ئیش و کاریان بۆناکرێت و دەگەڕێنرێنەوە لەبەرئەوەی ئەو مۆڵەتەی ئێران دیاری کردبوو کۆتایی هاتووە و لەئێستا بەدواوە ئێران تەنها ڕێگە بەداخڵ بوونی ئەوکەسانە دەدات کە هەردووکی واتە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای PCRی پێکەوە پێبێت”.