عێراق بڕێكی زۆر لە ڤاكسینە روسیەكە دەكڕێت

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی عێراق لەگەڵ روسیا رێككەوتن بۆ كڕینی بڕی یەك ملیۆن لە ڤاكسینی سپۆتنیك ڤی دژە كۆرۆناو لە دوو هەفتەی داهاتوودا ڤاكسینەكە دەگات.

نوسینگەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزارەتی نەوتی عێراق كە ئێستا لە روسیایە رایگەیاند، وەزیری نەوت و سندوقی فەرمی حكومەتی روسیا بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی رێككەوتوون لەسەر ئەوەی بڕی یەك ملیۆن لەو ڤاكسینە بە عێراق بفرۆشن.

ئاماژە بەوەشكراوە، روسیا تێچووی راهێنانی تیمەكانی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە لە ئەستۆ دەگرێت تاوەكو ئەو تیمانە چۆنیەتی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە فێرببن.

لەبارەی پشكی هەرێمیشەوە لە راگەیەنراوەكەی نوسینگەی وەزیری نەوتی عێراقدا هاتووە، بەپێی ژمارەی دانیشتوان بەسەر تەواوی پارێزگاكانی عێراقدا دابەش دەكرێت و هەرێمیش پشكی خۆی دەبێت تێیدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی یەكی ئەم مانگە چین بڕی 50 هەزار ژەمە ڤاكسینی جۆری سینۆفاڕمی وەك دیاری بۆ عێراق نارد، لەو ژمارەیەش هەرێم پێنج هەزار ژەمە ڤاكسینی بەركەوت و ئەمڕۆش لە هەولێر بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی بە ڤاكسینەكە كوتران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا