ئەو كاتەی فەرمانی دەستگیركردن بۆ كاك نەوشیروان دەرچوو بوو

ئەو كاتەی فەرمانی دەستگیركردن بۆ كاك نەوشیروان دەرچوو بوو،ڕۆژێك بانگی كردم بۆ ماڵەوە، من و كاك نەوشیروان و پارێزەرەكەی ( كاك ئازاد چۆمانی ) دانیشتین باسی ئەوەمان كرد، چۆن داواكەی سەر كاك نەوشیروان بگوازینەوە بۆ سلێمانی، چونكە كاك نەوشیروان ووتی: من ئامادەم بڕۆمە بەردەم دادگاكانی سلێمانی یان دادگاكانی ھەر شارێكی دیكەی عێراق، جگە لەھەولێر و دھۆك، چونكە پێشوەخت ئەزانم دادگاكانی ئەم دوو شارە حوكمی چی ئەدەن بەسەرمدا و وویستی كێ جێبەجێ ئەكەن و بەقسەی كێ ئەجوڵێنەوە.

بەكورتی لەدادگاكانی زۆنی زەرد زۆر نائومێد بوو ، ئەیووت بەتەواوی لەلایەن حیزبەوە كۆنترۆڵ كراون. پاش ئەوەی قسەكانمان تەواو كرد كاك ئازاد چۆمانی ڕۆیشت، من مامەوە، ئەوەندەی پێنەچوو، نمای كوڕی كاك نەوشیروان ھاتە ژورەوە، كاك نەوشیروان لێی پرسی: نما لەكوێ بووی؟

نما: لەبازاڕ بووم.
كاك نەوشیروان: دەنگوباسی بازاڕ؟
نما: خەڵك ھەر گلەیی دەكات.

كاك نەوشیروان بەپێكەنینەوە: نما ئەزانی فەرمانی دەستگیركردنم بۆ دەرچووە؟ ئەگەر بمگرن تۆ چی ئەكەی؟

نما: بابە جا ئەتوانن؟

كاك نەوشیروان: ڕاستە ناتوانن بمگرن، بەڵام ئەگەر بتوانن بمگرن، بەڵێ ڕەنگە دە بۆ پانزە ساڵ حوكمم بدەن.

پاشان ووتی ئەمە پێشینەیەكی خراپ و زەنگێكی مەترسیدارە، لەداھاتوودا ھەركەسێك ڕەخنەیان لێ بگرێت، بەبیانوی تیرۆر و سیخوڕی كردن و تێكدانی ئاسایشدەستگیری ئەكەن و حوكمی ئەدەن، ڕاستە ناتوانن لەئێستادا ئەمە بەرامبەر من جێبەجێ بكەن، بەڵام بەتأكید لەئایندەدا بەرامبەر خەڵكی تر جێ بەجێی ئەكەن.

خۆزگە لەژیاندا ئەما و ئێستا بەچاوی خۆی ئەیبینی چی ئەگوزەرێت!!!!

ئیسماعیل نامیق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا