پۆڵه‌تیك پرێس:
جارێكی دیكه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌ویش به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا له جیهان.
له‌گه‌ڵ داخستنی بازاڕی نه‌وت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ 60 دۆلار و 69 سه‌نت دابه‌زی، ئه‌وه‌ش له‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ زیاتر له 61 دۆلار.
هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێدوانه‌كانی ڕێكخراوی ئۆپیك و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه، كه باسیان له‌ئه‌گه‌ری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌چه‌ند وڵاتێكی جیهان كرد به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت دابه‌زێت.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساس له‌گه‌ڵ داخستنی بازاڕی نه‌وت بۆ 57 دۆلار و 79 سه‌نت دابه‌زی.