پارتی دەگەڕێتەوە دیالە

پۆڵەتیك پرێس

به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دیاله ڕایدەگەیەنێت “به‌رله‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پارێزگای دیاله‌و دوو كاندیدمان له‌و پارێزگایه‌ ده‌بێت”.

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو پارت و کاندیدانەی بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن کە بڕیارە لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئیبراهیم عه‌زیز به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دیاله‌ رایگەیاند: “پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەگەڕینەوە پارێزگای دیالە، دوو كاندیدمان له‌و پارێزگایه‌ ده‌بێت یه‌كێكیان له‌ بازنه‌ی خانه‌قین و ئه‌ویتر له‌ بازنه‌ی به‌له‌دوزە”.

بەوتەی بەرپرسەكەی پارتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی بۆ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ خانه‌قین كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆی ره‌سمی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه‌.

گەڕانەوەی پارتی بۆ پارێزگای دیالە لەكاتێكدایە، له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان سەرجەم بارەگاكانیان بەبیانوی داگیركردنی ئەو ناوچانە كشاندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا