سەرۆكوەزیرانی عێراق و هەرێم پێویستی بەردەوام بوونی گفتوگۆكان دووپاتدەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، پێویستە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە و ماف و شایستە دەستوورییەكانیان لە سەرتاسەری وڵات بە هەرێمی كوردستانەوە لە پێشینەی كارەكاندا بێت.

رۆژی دووشەممە، لە هەولێر مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كرا و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ كردەوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان.

ئەوە شهاتووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، پێویستە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە و ماف و شایستە دەستوورییەكانیان لە سەرتاسەری وڵات بە هەرێمی كوردستانەوە لە پێشینەی كارەكاندا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا