لە هەولێر باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، حەوت كەسیان دەستگیركردووە كە لە شاری هەولێر هەستاون بە دزینی زیاتر لە 63 ماتۆڕسكیل.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، حەوت تۆمەتباریان دەستگیر كردووە كە دوانیان نەوجەوانن و ئەوانی تر سەرووی 18 ساڵن، هەستاون بە دزیكردن لە دەوروبەری هەولێر و ناو شار و نزیكەی 63 ماتۆڕسكیلیان دزیوە و پێشبینی ئەوە دەكەن زیاتریش بێت.

وتیشی: تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان 15 تاوەكو 36 ساڵییە و سیانیان خەڵكی سوریان و سیانیان بە رەگەز عەرەبن و ئەوی تریشیان كوردە و هەموویان دانیشتووی شاری هەولێرن.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر روونیشیكردەوە، یەكێكیان بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و ئەوانی تریش بەكارهێنەرن و بەپێی یاسا بەند كراون و رێچكەی یاسایی بەرامبەریان دەگیردرێتە بەر، داواش لە هەر هاوڵاتییەك دەكات كە ماتۆڕسكیلیان دزراوە سەردانیان بكەن و ئەگەر گرتەی ڤیدیۆیی كاتی دزینەكەشیان هەبوو لەگەڵ خۆیاندا بیبەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا