پاسەوانانی سنوری لیتوانیا هۆشداری دەدەن لە پەڕینەوەی پەنابەران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی چەندین ڕۆژە بە سەدان پەنابەر کە بەشێکيان خێزانیان لەگەڵە و  زۆرینەمان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی عەرەبی عێراقین ،بە درێژای سنورەکانی نێوان بیلا ڕوسیاو لیتوانیا گیريان خواردووە هیچ لایەکیان ڕێگا نادەن بچنە ناوخاکەکانیان، بەوتەی ئەو پەنابەرانە ئەوان لەبارودۆخێکی  سەخت و کەش و هەوایەکی ساردا ژیان بەڕێدەکەین، هاوكات پاسەوانانی سنوری لیتوانیا هۆشداری دەدەن لە پەڕینەوەی پەنابەران”.

هیوا خدر ئەندامی  فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا سەبارەت بە دۆخی ئەو پەنابەرانە رایگەیاندووە، ئەوان نیگەرانن لە دۆخی سەختی ئەو پەنابەرانە وسکرتارێتی فیدراسیۆن نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاراستەی  حکومەتی لیتوانیا بیلاروسیا ویەکیتی ئەوروپا کردوە  تا سنورەکانیان بەڕووی پەنابەران بکەنوەو بەپێی بنەماو یاساو ڕێکارەکانی مافی پەنابەرێتی مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پەنابەران بکەن.

راشیگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەك دژی بەکار هێنانی توندوتیژین بەرامبەر بەپەنابەران بەتۆمەتی بەزاندنی سنور و دەبێت پاساوانانی هەردوولا بەشێوەیەكی مرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ پەنابەراندا بکەن و گوێ بۆ داواکانیان بگرن و بەپێی یاساو بنەماکانی مافی پەنابەرێتی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێن و مافی پەنابەرێتیان پێبدرێت.

لەبەشێكی دیكەی نامەکەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەراندا هاتووە”  كە فیدراسیۆن داوا لەتەواوی ڕێکخراوەکانی داکۆیکارلە مافەکانی  پەنابەران وریکخراوە مرۆڤ دۆستەکان  دەکات بەهانای پەنابەرانەوە بچن و خزمەتگوزاری پێویست بگەیەنن بە پەنابەران و ڕێگری بکەن لەبەکارهێنانی توندوتیژی دژ بەپەنابەران و هەردوو وڵات ناچاربکەن لە ڕێزگرتن لەپەنابەرەکان و ناچارکردنی یەکیتی ئەوروپا بە دابەشکردنیان بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا.”

ئامانج عەبدوڵا، بەپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەعێراق و هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی،” وەك  فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەوپەری دژایەتی خۆیان نیشانداوە دژ بە رێکەتننامەی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی لیتوانیا بەگێرانەوەی زۆرەملی پەنابەران بۆ عێراق وخستنە كاری فرۆەکاخەنەکان بۆ دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا