پەرلەمانتارێكی هەدەپە دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

هێزە ئەمنییەكانی توركیا عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپەیان لە ناو پەرلەماندا بە زۆر دەستگیركرد.

هێزە ئەمنییەكانی توركیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە21ی ئازار لە ناو هۆڵی پەرلەمان عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵویان دەستگیركرد كە دەستی بەمانگرتن كردبوو.

بەپێی هەواڵی میدیاكان هێزەكانی پۆلیس لەكاتی دەستشتن و بەجل و بەرگی خەوەوە هێرشیان كردوەتە سەر گەرگەلی و بەزۆر دەستگیریان كردووەو تەنانەت رێگەیان نەداوە جل و بەرگی بگۆڕێت، پاشان لەگەڵ خۆیان بردویانە بۆ زیندان.

رۆژی 17ی ئەم مانگە پەرلەمانی توركیا بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئاكەپەو مەهەپە پارێزبەندیان لەسەر عومەر فاروق گەرگەرلی هەڵگرت ئەوەش بەتۆمەتی ئەوەی ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە دژی رەفتارەكانی دەسەڵاتدارانی توركیا لەناو پەرلەماندا مانگرتنی راگەیاندبوو.

عومەر فاروق گەرگەرلی ساڵی 2018 لەسەر لیستی هەدەپە بە ئەندامی پەرلەمانی توركیا هەڵبژێردرا، پێَشتریش توركیا بەچەندین تۆمەت پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی دیكەی هەدەپە وەرگرتوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا