چۆنیەتی گواستنەوەی نامەكان لە واتس ئەپ بۆ تەلەگرام

پۆڵەتیك پرێس

ماوەیەكە بەرنامەی واتس ئەپ ڕوبەڕوی كۆمەڵێك ڕەخنە بۆتەوە بەهۆی گۆڕینی هەندێك لە زانیارییەكانی،ئەگەر دەتەوێت واز لە بەكارهێنانی واتس ئەپ بهێنیت بەهەر هۆكارێك بێت،گواستنەوەی نامە و زانیارییەكان قورسە بەڵام چەند بەرنامەیەكی دیكەی ڕكابەر وەك تەلەگرام و سیگناڵ ئەم كردارەیان ئاسان كردووە.

بەرنامەی تەلەگرام تایبەتمەندی تازەی زیاد كردووە گواستنەوەی نامەی تاك یان كۆ،ڕەسم،ڤیدیۆ و بەڵگەنامەكانی لە چەندین بەرنامەی ترەوە ئاسان كردووە.

لەكاتی گواستنەوەی زانیارییەكان دەبێت بەرنامەكانی تەلەگرام و وەتس ئەپ تازەترین ئەپدەیت بێت هەروەها هەردوو بەرنامەكە لە مۆبایلەكەدا هەبێت،ڕێگایەك نییە بۆ گواستنەوەی هەموو نامەكان لە یەك كاتدا،بەڵكو هەر نامەیەك بەجیا دەنێرێت بۆیە هەندێك كاتی پێویستە.

كاتێك ویستت ئەم كردارە بكەیت دڵنیابە لەوەی كە تەلەگرام لە مۆبایلەكەتدا هەیە و تازەكراوەتەوە،بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت.

Most WhatsApp users reconsidering its usage; Telegram leading as an  alternative: Study | Technology – Gulf News
بۆ بەكارهێنەرانی ئەندرۆید:

-لە مۆبایلەكەتدا دەچیتە سەر بەرنامەی واتس ئەپ
-ئەو نامەیە دەكەیتەوە كە دەیگوازیتەوە،دواتر سێ‌ خاڵ هەیە لە بەشی سەرەوە لای ڕاست كلیكی لەسەر دەكەیت.
-كلیك لەسەر More دەكەیت
-كلیك لەسەر Export Chat دەكەیت، دوو هەڵبژاردن نیشاندەدات لەوانە Include Media گواستنەوەی نامەكان لەگەڵ میدیا، هەڵبژاردنەكەی دیكەش Without Media گواستنەوەی نامەكان بەبێ میدیا، واتە خۆت سەرپشكی لە هەڵبژاردنی یەكێكیان.

-ئەو لیستەی دێتە پێشەوە بەرنامەی تەلەگرام هەڵدەبژێریت،پاشان ئەو نامەیەی یان ئەو نامانەی دەتەوێت بیانهێنیت دیاری دەكەیت
-كلیك لەسەر Import دەكەیت،لە كۆتایدا چاوەڕێ دەكەیت هەتا كردارەكە تەواو دەبێت.

WhatsApp Vs Telegram | Differences | Features | New Policies 2021 |  Applications | Applications | Smartphone | Cell Phones | Trick | Tutorial |  Viral | United States | Spain | Mexico | NNDA | NNNI | SPORTS GAMES - World  Today News
بۆ بەكارهێنەرانی iOS

-دەچیتە سەر بەرنامەی واتس ئەپ لە مۆبایلەكەتدا،دواتر ئەو نامەیە دەكەیتەوە كە دەیگوازیتەوە.

– لەبەشی سەرەوە كلیك لەسەر Contact یان ناوی كۆمەڵەكە دەكەیت، پاشان كلیك لەسەر Export Chat دەكەیت و دوو هەڵبژاردەت پیشان دەدات گواستنەوەی نامەكان لەگەڵ میدیا یان بێ‌ میدیا،ئەوەی بۆت گونجاوە هەڵیدەبژێریت.

-لە لیستی بەشداریكردن تەلەگرام دیاریدەكەیت،پاشانContact یان ناوی كۆمەڵەكە دیاریدەكەیت
كە دەتەوێت نامەكانیان بهێنیت.

دوای ئەنجامدانی كردارەكە دەتوانیت بەرنامەی واتس ئەپ لە مۆبایلەكەتدا بهێڵیتەوە بەڵام ئەگەر سڕیتەوە هیچ كێشەی نییە و نامە و زانیارییەكانت لە دەست نەچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا