هامەری کارەبایی بەرهەم دەهێنرێت

ئەم بابەتە 81 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی هامەر دەگەڕێتەوە ناو بازاڕەکان، بەڵام ئەمجارە بە ڤێرژنی کارەبایی بەرهەمدەهێنرێت و شێوەکەی لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییەوە دەگۆڕرێت بۆ پیک ئەپی گرانبەها.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ناوی نوێی ئەم ئۆتۆمبێلە “جی ئێم سی هامەر ئی ڤی” مۆدێل ٢٠٢٢ دەبێت کە لەدوای راگرتنی بەرهەمهێنانی هامەری پێشووتر دێت کاتێک لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ کۆمپانیاکەی دووچاری قەیرانی دارایی بووەوە، هاوکات، وابڕیارە ئەم هامەرە نوێیە بە کارەبا کاربکات.

ئەوەش هاتووە، نرخی هامەری ئی ڤی لە ١١٣ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات و وا بڕیارە پایزی ٢٠٢١ بدرێتە دەست کڕیاران.

لەگەڵ ئەوەی کڕیارانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان رێژەیان زۆر نییە، بەڵام لەگەڵ بنیادنانی وێستگەی بارگاویکردن لەبری وێستگەی بەنزین خوازیاری ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە زۆر زیاتر دەبن.

ئۆتۆمبێلی هامەر خاوەنی بزوێنەرێکی کارەباییە بە هێزی هەزار ئەسپ کە لە توانایدایە لە ماوەی سێ چرکەدا بگاتە ٦٠ میل.

پێشتریش کۆمپانیاکانی تێسلا و فۆرد و ریڤیان پەرەیان بە بەرهەمهێنانی پیک ئەپی کارەبایی داوە بەوپێیەی لە ئەمریکا خوازیارانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە رێژەیان زۆرە بەتایبەت ئۆتۆمبێلی ئێف ١٥٠ی بەناوبانگ لە کۆمپانیای فۆرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک