مۆتۆرۆلا بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا خۆی ئامادەدەکات بەرهەمێکی نوێی بخاتە بازاڕەوە لەڕووی تایبەتمەندی و نرخەوە ڕکابەری مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگی پێدەکات.

مۆبایلی مۆتۆ جی22 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی پیسی و ئاو دەگرێت، دووریەکەی(164/75/8.5) ملیمە، کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 268 مۆمە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا