بەڕێوەبەرانی تویتەر و فەیسبووک و گوگڵ دەچنە بەردەم کۆنگرێس

 

پۆڵەتیک پرێس

بە مەبەستی لێپرسینەوە بەڕێوەبەری گشتی هەریەک لە کۆمپانیاکانی تویتەر، فەیسبووک و گوگڵ لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکادا ئامادە دەبن.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، مارک زۆکەربێرگ بەڕێوەبەری گشتی فەیسبووک، جاک دۆرسێی بەڕێوەبەری گشتی تویتەر و سەندەر پیچای بەڕێوەبەری گشتی گوگڵ ئامادەییان دەربڕیوە لە رۆژی ٢٨ی تشرینی دووەم لەبەردەم لیژنەی بازرگانی کۆنگرێسدا بەمەبەستی لێپرسینەوە لەبارەی یاسایی پاراستنی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئامادەبن.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، گفتوگۆکان لەبارەی بڕگەی ٢٣٠ی یاسایی چۆنییەتی مامەڵەی پەیوەندیکردن دەبێت و کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لەلایەنداری ناوەڕۆکی پۆستی بەکارهێنەران دەپارێزێت، هاوکات گفتوگۆی چەند بابەتێکی دیکەی وەک بابەتە کەسییەکانی بەکارهێنەران و یەکخستنی هۆیەکانی گەیاندن دەکرێت.

لەماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی بە هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەشە دژی ئیدارەکەی تۆمەتبارکرد، بەوهۆیەشەوە ناوبراو داوای ئەنجامدانی چاکسازی لە یاسای چۆنییەتی مامەڵەی پەیوەندیکردن کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا