وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بەرهەمدەهێنێت.

وەن پڵەس 13 ئاڕ پرایم بلو ئیدیشن کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1800 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم سناپ دراگۆن ئەیت جین توو و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ740ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+64+50+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا