پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی نوێی ئۆپۆ ئەی ١٦ بە تایبەتمەندیەکی زۆر دروست دەکات.
مۆبایلی ئۆپۆ ئەی ١٦ تایبەتمەندیەکانی زیاترن لە مۆبایلەکانی ئۆپۆ ئەی ١٥ و ئۆپۆ ئەی ١٥ ئێس کە ساڵی پێشوو ئۆپۆ دروستی کردبوون، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک تایبەتمەندییان نزیکن لەیەک کە بریتین لەمانە:
-چارەسەرکەری هێلیۆ پی ٣٥ی تێدابەکارهاتووە.
-هەردوو مۆبایلی ئۆپۆ ئەی ١٥ و ئۆپۆ ئەی ١٥ ئێس بە سێ نموونە بەردەست بووە، یەکەمیان ڕامەکەی دوو گێگابایتە و میمۆریەکەی ٣٢ گێگابایتە، دووەمیان ڕامەکەی سێ گێگابایتە و میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە، سێیەمیان ڕامەکەی چوار گێگابایتە و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.
-مۆبایلەکان سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(١٣+٢+٢) مێگاپێکسڵ هەیە.
-بەسیستمی ئەندرۆید١١ کاردەکات.
-مۆبایلەکانی ئۆپۆ ئەی ١٥ و ئۆپۆ ئەی ١٥ ئێس خێرای پاتریەکان ٤٢٣٠ میلی ئەمپێرە، بەڵام مۆبایلی ئۆپۆ ئەی ١٦ خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە.
-چاوەڕوان دەکرێت نرخی مۆبایلی ئۆپۆ ئەی ١٦ کەمتر بێت لە مۆبایلەکانی ئۆپۆ ئەی ١٥ و ئۆپۆ ئەی ١٥ ئێس.