مۆبایلێکی نوێی ڕێدمی دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

مۆبایلی نوێی Redmi Note 9 Pro یەکێک دەبێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکانی ئەمساڵ.

پێکهاتەکەی مۆبایلەکە لە کانزا و پلاستیک و شوشەیەکی بەهێز دروستکراوە لە ئاو و پیسی دەیپارێزێت، دورییەکانی (١٦٥.٤/٧٦.٨/٩)ە، کێشەکەی ٢١٥ گرامە، شاشەکەی لەجۆری IPS LCDە، بەقەبارەی ٦.٦٧ ئینجە و دیقەی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ بە شەپۆلی ١٢٠ هێرتز، تێکڕای ڕووناکییەکی ٣٩٥ مۆمە.

توانای کارکردنی لەگەڵ تەکنیکیHDR10 هەیە، چارەسەرکەری Qualcomm Snapdragon 750G تێدابەکارهاتووە، وایلێدەکات بەخێراییەکی زیاتر لەگەڵ تۆڕی 5G کاربکات، چارەسەرکەری وێنەیی Adreno 619 تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەشی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتە.

چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٢+٢+٨+١٠٨) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای پێشەوەشی بە دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵ، ئامێرەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، توانای پاتریەکەی ٤٨٢٠ ملیئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا