پۆڵه‌تیك پرێس:
پرسی دانانی پارێزگاری نوێی هه‌ولێر له شوێنی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی هه‌ولێر گه‌ڕێكی دیكه‌ی ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌نێو پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت ده‌ست پۆڵه‌تیك كه‌وتووه، ئاڕاسته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی، ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره قه‌ره‌بووی ئه‌و گورزه بكاته‌وه، كه له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ مه‌سرور بارزانی له‌و ئاڕاسته‌یه‌ی دا و نه‌وزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر و یه‌كێك له‌كه‌سه نزیكه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، به د. فرسه‌ت سۆفی گۆڕی.
ئێستا و له‌دوای چه‌ندین مانگ له كۆچكردنی فرسه‌ت سۆفی به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نه‌یتوانیوه كاندیدێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ئه‌و پۆسته دیاریبكات، نێچیرڤان بارزانی ده‌یه‌وێت ئاڕاسته‌كه‌ی ئه‌و ئه‌مجاره له‌دانانی پارێزگاری نوێ‌دا ڕۆڵی هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمه مه‌رسوومی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ پارێزگاره‌كانی هه‌رێم ده‌رده‌كات و له‌به‌رده‌م ئه‌ویشدا سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك وتیشی “له‌به‌رامبه‌ردا ئاڕاسته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی پۆسته‌كانی دیكه‌ی نێو حكومه‌ت، هه‌ر خۆیان بڕیاربده‌ن كێ ده‌بێته كه‌سی یه‌كه‌می ئیداره‌ی هه‌ولێر”.
له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌رنجه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كه ڕویانكردوه‌ته مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ناوبراو ده‌یه‌وێت ئومێد خۆشناو ببێته پارێزگاری نوێی هه‌ولێر.
شه‌ڕی ساردی مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی به‌شێوه‌یه‌كه، نێچیرڤان بارزانی پێداگره له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئومێد خۆشناو بووه پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌وا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مان، كه‌سێكی نزیكه له ئاڕاسته‌كه‌ی ئه‌و بێت.
به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك پرێس ئاشكرایكرد، هه‌ریه‌كه له ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی هه‌رێم و هێمن قادر، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی هه‌ولێر، كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر، یه‌كه‌میان مه‌سرور بارزانی پشتیوانی ده‌كات و دووه‌میان نێچیرڤان بارزانی.