ئه‌وقافی هه‌ولێر له‌سه‌ر گرته‌ی ڤیدیۆیی “جێهێشتنی وتاربێژه‌كه‌”‌ هاته‌ ده‌نگ

پۆڵه‌تیك پرێس:
بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت “مامۆستا مەلا ره‌عد ئۆمەربلی ماوەیەکی زۆر کەمە و چەند هەینییەکە گوتار لەو مزگەوتە دەخوێنێت و بەو ھۆیەوە خەڵکێکی “توندڕەوی راسپێرداو” کە تەنیا چەند کەسێکن و ژمارەیان ١٥ کەس کەمتر بووە، قبوڵیان نەبووە و چوونەتە دەرەوەی مزگەوت”.

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ڕووداوی جێهێشتنی مزگه‌وتی “اسرا‌و و معراج” له‌لایه‌ن نوێژخوێنانه‌وه‌ ئه‌وقافی هه‌ولێر ده‌ڵێت “لەھەندێك پەیجی چەواشەکار گوایا لەمزگەوتی “اسرا‌و و معراج” کە مامۆستای بەڕێز گوتاروخوێن لە تەوەری وتاری ھەینی ئەمڕۆدا کە تایبەت کردبوو بە بەرگریکردن لە کوردستان، مزگەوت چۆڵ بووە و نوێژخوێنان رۆیشتوون”.

ئه‌وقافی هه‌ولێر ده‌شڵێت “پێمان سەیر و سەمەرەیە خەڵکانێك پیان وابێ بەرگریکردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگە، خاك، سەرکردە و رەمزە نەتەوەیەکانمان کارێکی نامۆیە، بەڵام پێیان ئاسایی بێ سوکایەتی بە بەھا پیرۆزەکان بکرێت، ئەو کولتورە نەشیاوە خزمەتی کوردستان و ئایندەمان ناکات، ئێمە تەئکید دەکەینەوە بەشانازییەوە بەرگری لە پیرۆزییەکانی کوردستان دەکەین، ئەگەر ئەو بەرگریە نەبووایە ئەو کەسانەی کە ئێستا قسەی ناشرین و زبر دەکەن، ئەو ئازادیایەیان نەدەبوو و ئێستا خەڵکێکی بێگانە لە کوردستان ئیھانەی شەرەف و کەرامەتی میللەتەکەمانیان دەکرد”.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر

لەھەندێك پەیجی چەواشەکار گوایا لەمزگەوتی “اسرا‌و و معراج” کە مامۆستای بەڕێز گوتاروخوێن لە تەوەری وتاری ھەینی ئەمڕۆدا کە تایبەت کردبوو بە بەرگریکردن لە کوردستان، مزگەوت چۆڵ بووە و نوێژخوێنان رۆیشتوون.

ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەێنین:

یەکەم :

مامۆستا مەلا ره‌عد ئۆمەربلی ماوەیەکی زۆر کەمە و چەند هەینییەکە گوتار لەو مزگەوتە دەخوێنێت و بەو ھۆیەوە خەڵکێکی “توندڕەوی راسپێرداو” کە تەنیا چەند کەسێکن و ژمارەیان ١٥ کەس کەمتر بووە، قبوڵیان نەبووە و چوونەتە دەرەوەی مزگەوت، لە کۆی ھەزار کەس کە ئامادە بوون لە مزگەوت، ئەمەش نەکاریگەری ھەبووە، نە گوتاریش وەستاوە، بەڵکو گوتار و نوێژ زۆر بەباشی کۆتایی ھاتوون.

دووەم :

پێمان سەیر و سەمەرەیە خەڵکانێك پیان وابێ بەرگریکردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگە، خاك، سەرکردە و رەمزە نەتەوەیەکانمان کارێکی نامۆیە، بەڵام پێیان ئاسایی بێ سوکایەتی بە بەھا پیرۆزەکان بکرێت، ئەو کولتورە نەشیاوە خزمەتی کوردستان و ئایندەمان ناکات، ئێمە تەئکید دەکەینەوە بەشانازییەوە بەرگری لە پیرۆزییەکانی کوردستان دەکەین، ئەگەر ئەو بەرگریە نەبووایە ئەو کەسانەی کە ئێستا قسەی ناشرین و زبر دەکەن، ئەو ئازادیایەیان نەدەبوو و ئێستا خەڵکێکی بێگانە لە کوردستان ئیھانەی شەرەف و کەرامەتی میللەتەکەمانیان دەکرد.

بۆیە بەرگری کردن لەنیشتیمان و وڵات بە واجبێکی شەرعی نیشیتمانی دەزانین لەسەر ئەم پەیامەش بەردەوام دەبین.

بەسوپاسەوە ھەزاران مامۆستای کوردستان بەوپەڕی دڵسۆزیەوە باسی رێزگرتنیان لە پیرۆزییه‌کانی میللەتەکەمان کردووە، ئێمە تەئکید لە بنەمای رێزلێگرتن دەکەینەوە بۆ ھەموو لایەك، بەڵام ھەرکەس و لایەنێك بیانەوێت دەست وەربدەنە کاروباری گوتار و پشێوی دروست بکەن، بەدڵنیاییەوە روبەڕووی یاسا دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر

29/1/2021

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا