سودەكانی جۆ بۆ بەهێزكردنی بەرگری و ڕزگاربوون لە ژەهر

پۆڵەتیك پرێس:
جۆ گرنگییەكی زۆری هەیە دەوڵًەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكان ئەمەش دەبێتە هۆی پارێزگاریكردنی لەش و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەكات،جۆ یان چای جۆ یەكێكە لە خواردنەوە گرنگەكان یارمەتی نەخۆشیەكانی بەرگری دەدات و خڕۆكە سوورەكان بەهێز دەكات.

بەكارهێنانی دەنكەكەی سودێكی زۆری هەیەـ چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان و پرۆتین و ترشە چەورییەكان و ڕیشاڵ و كانزاكانی ئاسن،كالیسیۆم،مەگنسیۆم یان دەتوانرێت سوود لە خواردنەوەكەی ببینرێت.

جۆی كوڵاو سودێكی زۆری هەیە، بۆ تەندروستی گورچیلە یارمەتی دەدات لە ژەهر ڕزگاریبێت، هەروەها چارەسەری هەوكردنی كۆئەندامی میز و میزەڵدان وكێشەكانی كۆئەندامی هەرس دەكات.

دەتوانرێت ڕۆژانە بخورێتەوە بۆ نەهێشتنی ئەو هەوكردنانە، دژە ئۆكسانە ئەمەش پاریزگاری لەش دەكات بۆ توشنەبوون بە خانەی شێرپەنجەیی،یارمەتیدەرێكی باشە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش،كۆلیستڕۆڵی خوێن و پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە و دڵ لە نەخۆشییەكان دەپارێزێت،دەبێتە هۆی كەكردنەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا و چارەسەری كێشەكانی ئێسك دەكات،هەروەها ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ پاراستنی پێست لە چرچ بوون و قژ بریقەدار دەكات و لە هەڵوەرین دەیپارێزێت.

بەهۆی بوونی ڤیتامینەكان و كانزاكان و ترشی فۆلیك گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی ئافرەتی دووگیان و گەشەی منداڵەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا