پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان و ڕێژەیەکی زۆر خەڵک تووشی دەبن، چارەسەرێکی کۆتایی نییە بەڵام سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندن و بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا هەیە.
نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت بۆیە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەکەی زۆر گرنگە، بەپێی توێژینەوەکان چای زەنجەبیل یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدات.
زەنجەبیل لە ئامادەکردنی بەشێک لە خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت و بەشێوەی خواردنەوەش وەک شەربەت و چا دەخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە بەتایبەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن.