پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست هەوکردن و ئازارەکانی گەدەوە دەناڵێنن، ئەگەر هەست بە ئازارێکی زۆری گەدە دەکەیت وتوانای نان خواردنت نییە لەگەڵ ئەوەشدا دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوەت هەیە، ئەوا تۆ یەکێکی لەو کەسانەی توشی هەوکردنی گەدە بویت.
هەوکردنی گەدە دەتوانرێت لەڕێگەی سیستمی خۆراکی تەندروست و هەندێک خواردنیش بەتایبەتی چارەسەر بکرێت، ئەم سێ خواردنە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی گەدە دەدەن:
-ئاوی مریشک یان گۆشت
ماددەی گلۆتامینی تێدایە چارەسەری هەوکردنی گەدە دەکات، ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتیەکانی گەدە هەیە.
-ماست
ماست ماددەی برۆبیوتیکی تێدایە یارمەتی گەدە دەدات لە بەکتریا زیانبەخشەکان ڕزگاری بێت، کە دەبنە هۆی ئازار و ناڕەحەتیەکانی گەدە.
-زەنجەبیل
یارمەتی نەهێشتنی ئازاری گەدە، ئاوسان و دڵتێکەڵهاتن دەدات.