سوودەكانی بەكارهێنانی هەنگوین بۆ جوانكاری پێست و قژ

پۆڵەتیك پرێس:
بەشێوەیەكی گشتی لە چێشخانەكاندا هەنگوین بۆ مەبەستی تامە خۆشەكەی و شیرینییەكەی بەكاردەهێنرێت، بەڵام ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە بواری جوانكاری پێست و قژ، كە بە گشتی بۆ پێستی وشك یان چەور یان هەستیارو قژی وشك یان تێك شكاو و بێ ڕەونەق.

هەنگوین لەگەڵ چەندین تێكەڵەیەك بەكاردەهێنرێت وەك سكرابێك بۆ لابردنی خانەی مردووی دەموچاو، یان كرێمك بۆ شێداركردنەوە یان ماسكێك بۆ دەمووچاو و قژ یان بۆ چارەسەری زیپكە .

چەند سوودێكی هەنگوین بۆ پێست و قژ :
ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە نەرمكردنی پێست لەدوای چەند جارێك لە بەكارهێنان، بە تایبەتی بۆ پێستی هەستیار و ئەیپارێزێت لە هۆكاری دەرەكی وەك ئاو و هەوا و ژینگەی پیس.

ڕۆلێكی گرنگی هەیە بۆ هێشتنەوەی پێست بە شێداری و دژە بەكتریایەو چارەسەرێكی باشە بۆ زیپكە.

یارمەتیدەرێكی باشە بۆ پاككردنەوەی پێست لە قووڵاییەوە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕەونەقداركردنی پێست، دەتوانرێت هەفتەی دوو جار یان سێجار وەك ماسكێك بەكاربهێنرێت بۆ پارێزگاریكردن لە پێست و نەرمكردن و ڕەونەقداركردنی.

هەنگوین تەنیا پێست شێدار ناكاتەوە، بەڵكو پێست نوێ دەكاتەوەو ڕزگاری دەكات لەخانەی مردوو، زیانی تیشكی خۆر .

كاریگەری هەیە لەسەر نوێ بوونەوە و بریقەی قژ ئەگەر وەك ماسكێك بەكاربهێنرێت یان بكرێتە ناو شامپۆوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا