پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی تەندروستی جیهانی باس لە نۆ هۆکاری سەرەکی کلۆربوونی ددانەکان دەکات، کە بەشێکی زۆری خەڵک لەجیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنێت و تووشی ئازار و ناڕەحەتیەکی زۆریان دەکات.
وەزارەتی تەندروستی ئەوەی ڕوونکردەوە خواردنەوە گازیەکان، شیرینیەکان، شوکولاتە، میوەی وشککرا و شەربەتی میوە ئامادەکراوەکان، شەکری سپی، بابەتی هەویر، سۆسی خواردن، مرەبا و هەنگوین هۆکارە سەرەکیەکانی کلۆربوونی ددانن.
بۆیە پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانە ڕۆژانە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن و زیادەڕەویان تێدانەکرێت، هەروەها دوای خواردن و خواردنەوەیان ڕاستەوخۆ ددان بشۆرێت بۆئەوەی زیان بە ددانەکان نەگەیەنن.