سوودە سەرسوڕهێنەرەکەی جۆرێک لە هەنگوین

پۆڵەتیک پرێس

هەنگوینی مانوکا لە جیهاندا ناسراوە بە تامە خۆشەکەی و تایبەتمەندییە چارەسەرکەرەکەی.

پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری خۆراک دەڵێت: دانیشتوانی بنەڕەتی نیوزلەندا و هاوڵاتیانی بۆ یەکەمجار درکیان بە تایبەتمەندیە زۆرەکەی هەنگوینی مونوکا کرد، چەندین ساڵە لەبواری چارەسەرکردندا بەکاردەهێنرێت، پیکهاتەی سەرەکی هەنگوینەکە میسیل جلیۆکسالە، کە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و میکرۆبی هەیە.

پزیشکەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەرهەمەی هەنگەکە دروستیدەکات چەندین مادەی ڕووەکی دژەئۆکسانی تێدایە وەک، ترشەکانی ڤینۆلی و ڤلاڤۆنید، هەروەها هەنگوینی مانوکا تایبەتمەندی دژەهەەوکردنی هەیە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردنی لەش، چونکە هەوکردن دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی، دڵ، دەمارەکان، شەکرە، گورچیلە، چەوری جگەر و شێرپەنجە.

ما هو عسل مانوكا وما فوائده؟ تأثير عسل مانوكا على علاج السرطان ..

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی دیکەی هەنگوینەکە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر سیستمی دڵ و دەمارە خوێنەکان هەیە، دژە شێرپەنجەیە و ڕێگری لە جۆرە جیاوازەکانی وەرەم دەکات.

هەروەها هەنگوینەکە جۆرە بەکتریایەکی سوود بەخشی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵە دەدات و ڕێگری لە بەکتریای زیان بەخش دەکات.

دەتوانرێت هەنگوینی مانوکا لەگەڵ ئاور گەرم و لیمۆدا تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە بۆ چارەسەرکردنی سەرمابوون و ئەنفلۆنزا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا