چوار جۆری چا یارمەتی ژیانێکی درێژتر دەدات

پۆڵەتیک پرێس

خەڵکانێکی زۆر وەک نەریتێک بەیانیان چا دەخۆنەوە، نەک تەنها بە هۆی ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە بەڵکو، بە هۆی ئەوەی خواردنەوەی بە شێوەیەکی تەندروست سودێکی زۆری هەیە.

خواردنەوەی کوپێک چای گەرم لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی باشتر کردنی میزاج و یارمەتی تەندروستی دەدات.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراوە ئەو کەسانەی بەبەردەوای چا دەخۆنەوە، ژیانێکی درەژتر و تەندروستتر دەژین، کەمتر توشی نەخۆشیە درێژ خایەنەکان دەبن.

چا تەنها خواردنەوەیەک نیە، بەڵکو دژە ئۆکسیدێکی زۆری تێدایە، هەروەها ڕێژەی کافایینی لە قاوە کەمترە، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان چوار جۆر چا هەیە، کە یارمەتیدەرێکی باشی تەندروستی و ڕێگەخۆشکەرێکی باشە بۆ ژیانێکی درێژتر ئەوانیش ئەم جۆرانەن.

١-چای سەوز-بەهۆی دەوڵەمەند بوونی بە دژە ئۆکسان و هەوکردن، کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر نەخۆشیەکانی وەک شێرپەنجەو شەکرەی جۆری دوو، هەروەها نەخۆشی دڵ و دەمارەکان.

٢-چای گوڵە بەیبون- ئەم چایە دژە ئۆکسانێکی زۆری تێدایە بە تایبەت دژە بەکتریا، هەروەها بەوە ناسراوە کاریگەری هەیە لەسەر هێمن کردنەوە و زیاد کردنی بەرگری لەش و خەوێکی باش، یارمەتی کرداری هەرس دەدات، شەڕ دەکات لەگەڵ هەندێک جۆری شێرپەنجە.

٣-چای زەنجەبیل-وەک چارەسەری نەخۆشیەکان دەناسرێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ جەنگ  لەگەڵ نەخۆشیەکان دەکات، سودێکی زۆری تەندروستی هەیە.

٤-چای نەعنا-ئەم چایە سودێکی زۆری هەیە بۆ کرداری هەرس کردن یارمەتی ڕیخۆڵەکان دەدات، تایبەتمەندی دژە ڤایرۆسی زۆری هەیە لە زۆر نەخۆشی دەتپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا