ئەو ماسکانەی پێست ڕوون و سپی دەکەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

پێست یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی مرۆڤ کە بەردەوام پێویستی بە گرینگی پێدان هەیە، زۆرێک لە خانمان بە هۆی کەم خەوی و بەکارهێنانی مەیک ئاپ ڕۆژانە، پێستیان ڕەونەق لە دەست دەدات، بەڵام ئێمە سێ جۆر ماسکی سروشتیمان بۆ هێناون کە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێست.

یەكەم- تێکەڵەی زەردەچەوەو ئاوی گوڵ
پێکهاتەکان:
سێ کەوچکی گەورە ماست
کەوچکێکی گەورە زەردەچەوە
کەوچکێکی بچووک ئاوی گوڵ
سێ کەوچکی بچووک ئاوی لیمۆ
چۆنیەتی بەکارهێنانی:
ماددەکان تێکەڵ یەک بکە پاشان بە جوانی بیە لە پێستی هەموو دەموچاوت، وە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەجێی بهێڵە، دواتر بە ئاوی شلەتێت بیشۆ، ئەم گیراوەیە لە هەفتەیەک دا دەتوانیت سێ جار بەکاری بهێنیت بۆ وەرگرتنی سودی زیاتر.

خلطة للوجه الشاحب

دووەم- ماسکی هەنگوین و هێلکەو شۆفان
پێکهاتەکان:
یەک زەردێنەی هێلکە
دووکەوچکی گەورە هەنگوین
سێ کەوچکی گەورە شۆفانی ورد کراو
چۆنیەتی بەکار هێنانی:
ماددەکان بە باشی تێکەڵ بکە تاوەکو کرێمێکی لێدێت، پاشان بیخە سەر دەم و چاوت بەجێی بهێڵە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دواتر بە ئاو دەم و چاوت بشۆ، لە هەفتەیەک دا ئەم گیراوەیە دوو جار دووبارە بکەرەوە بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی باشتر.

خلطة للوجه الشاحب

سێیەم- ماسکی ئالۆڤێرا و پاپایا
پێکهاتەکان:
پارچەیەکی بچوک لە میوەی پاپایا کەوچکێکی بچوک ئالۆڤێرا
چۆنیەتی بەکارهێنان:
ماددەکان جوان تێکەڵ بکە دواتر بیە لە پێستی دەم و چاوت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە،لە هەفتەیەک دا سێ جار ئەم ماسکە بەکار بهێنە ، بۆ وەرگرتنی سوودی زیاتر.
تێبینی: ئەم ماسکانە بە پێی جۆری پێست سودەکانی ئەگۆڕێت، هەروەها دڵنیابەرەوە لەوەی ئەگەر بە یەکێک لە ماددەکان هەستیاریت هەبوو بەکاری مەهێنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا