زیانەکانی خواردنی نانی سپی بە گەدەی بەتاڵ

پۆڵەتیک پرێس

لەهەموو جیهاندا بەشێکی زۆری خەڵک بە گەدەی بەتاڵ لە ژەمی بەیانیاندا نانی سپی دەخۆن، ڕاستە سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە و ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە کە دەگۆڕێت بۆ وزە، بەڵام ڕاستەوخۆ خواردنی بە گەدەی بەتاڵ لەوانەیە چەندین زیانی لێبکەوێتەوە.

خواردنی نانی سپی بەگەدەی بەتاڵ لەوانەیەی ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، لەناکاو بەرزبوونەوەی شەکری خوێنیش مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو زیاددەکات، کالۆری زۆرە و هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش.

3 أشياء تحدث في الجسم عند التوقف عن تناول الخبز لمدة شهر - منتديات تراتيل  شاعر

نانی سپی دەوڵەمەندە بە سۆدیۆم خواردنی بە گەدەی بەتاڵ لەوانەیەی ببێتە هۆی ئاوسانی سک و کێشەکانی کرداری هەرس، ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتە سادەکانی تێدایە دەبێتە هۆی قەبزی، بۆیە باشترە کاتێک گەدە بەتاڵە نانی بۆر بخورێت یان ڕێژەیەکی زۆر کەم لە نانی سپی بخورێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا