پۆڵەتیک پرێس
بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن یەکێکە لەو دۆخە تەندروستییانەی ژمارەیەکەی زۆر لە خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، کە چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە، کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر زۆر پێویستە و هەندێك لە خواردنەوەکان کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکەن بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”.
سێ خواردنەوە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکەن:
-شەربەتی سروشتی سەوزەواتەکان
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆریان لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێندا هەیە، بەمەرجێک شەکریان تێنەکرێت.
-قاوە
قاوەی تاڵ بەبێ شەکر مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکاتەوە و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات.
-شیری کەم چەوری
دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان ئەگەر بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێتەوە و زیادەڕەی تێدانەکرێت یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدات.