پەیوەندی نێوان نیشانەکانی دووگیانی و شێرپەنجەی قۆڵۆن

پۆڵەتیک پرێس

خانمێک لە مانگی حەوتەمی دووگیانیدا هەندێک نیشانەی لێ دەرکەوت کە پێی وابوو منداڵەکەی لەبار دەچێت، بەڵام زۆر لەوە مەترسیداتر بوو کە پێشبینی دەکرد.

جینا سکۆت کاتێک تەمەنی ٣١ ساڵ بووەو دووگیان بووە ئاماژەی بەوەدا لە مانگی حەوتەمی دوو گیانیدا، بەهۆی توشبوونی خوێنبەربوون و ئازاری گەدەو ڕشانەوەوە، پێی وابووە کە منداڵەکەی لەبار دەچێت.

پزیشکەکان بە دایکەکایان وت کە ڕەنگە ئەمە بەهۆی دڵە ڕاوکێی دوو گیانیەوە بێت، بەڵام دوای لە دایک بوونی منداڵەکەی دووبارە پشکنینی بۆ ئەنجام درا دەرکەوت کە دایکەکە توشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بووە.

سکۆت کە لە ئێستادا تەمەی ٣٤ ساڵە، ئاماژەی بەوەدا کە بە هۆی دووگیانیەوە نیشانەکانی شێرپەنجەی درەنگتر دەرکەوتووە، ئەمەش وای کردووە چارەسەرەکەی دوابکەوێت.

نیشانەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن کە بریتین لە ئااری گەدەو ناوسک و قەبزی و سکچوون، کۆمەڵێک نیشانەن کە پەوەندی بە نیشانەکانی دووگیانیەوە هەیە.

ئەمە لە کاتێک دایە سکۆت هەرگیز پێشبینی ئەوەی نەکردبوو کە، توشی شێرپەنجە بووبێت، چونکە زۆر بە جوانی سیستمی خۆراکی و وەرزش کرنی پەیڕەو کردووە.

هەرچەندە شێرپەنجەی قۆڵۆن، ڕەنگە ئەگەری چارەسەری بە ڕێژەی لە ٪٩٠ هەبێت، بەڵام کاتێ گەشە دەکات کوشندە دەبێت و زیاتر کاریگەری لەسەر گەنجان هەیە.

مەبەست لە بڵاو کردنەوەی ئەم بەسەرهاتە لە لایەن سکۆتەوە هۆشیار کردنەوەی گەنجان بوو، سەبارەت بە شێرپەنجەی قۆڵۆن تاوەکو بتوانن زوو زوو پشکنین ئەنجام بدەن بە تایبەت گەنجان بۆ دیاریکردن و چارەسەرەکردنی نەخۆشیەکەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا