پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک دەیەوێت پێستێکی تەندروست و جوانی هەبێت، بۆ دەستکەوتنی پێستێکی جوان و تەندروست پێویستە سەوزەواتەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی بن چونکە سوودی زۆریان بۆ پێست و ڕەونەقدارکردنی هەیە.
بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست و بەردەوام درەوشانەوە پێویستە ئەم سەوزەواتانە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن
-خەیار
ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڕیشاڵی تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.
-پەتاتە
ماددەی بێتاکارۆتیبەکانی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی زیانەکانی تیشکی خۆر بۆ پێست کەمدەکاتەوە و ڕێگری لە سووتانی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە دەکات.
-بیبەری ڕەنگاو ڕەنگ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و بێتاکارۆتینەکان یارمەتی ڕێژەیەکی زیاتر لە کۆلاجین دەدات کە زۆر پێویستە بۆ تەندروستی پێست.
-تەماتە
دەوڵەمەندە بە ماددەسوودبەخشەکان کە زۆر گرنگن بۆ پێست و پارێزگاری لە تەندروستی دەکات.