پۆله‌تیك سپۆرت
هه‌میشه فلۆرنتینۆ پێریزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ به‌وه ناسراوه باشترین یاریكه‌ره‌كانی جیهان له یانه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید كۆده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌موو ئه‌ستێیره‌كان خه‌ون به یانه‌ی مێره‌نگییه‌وه ببین.
له كۆتایی ساڵی 2000 ئیتر پێرێز خۆی كۆكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه و چه‌ندین یاریزانی گه‌وره‌یشی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ تیمه‌كه‌ی هێنا له‌وانه (رۆنالدۆی به‌رازیلی، زینه‌دین زێدان، بێكهام، لویس فیگۆ) كه دواتر ناویاننان گلاگتیكۆس واته (به‌ردی پیرۆز) و هه‌میشه ئه‌وانه ده‌بوونه سیانه‌ی ترسناك له‌سه‌ر تیپی ركابه‌ر.
ئه‌واتا جارێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی له تیمه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه ماڵپەری دۆن بالۆنی ئیسپانی بۆچوونی پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لەبارەی گواستنەوەکانی هاوینی 2021 ئاشکراکردووە و نوسیویەتی:
“پێرێز دەستبەرداری خەونەکانی نابێت‌و لە میرکاتۆی هاوینی 2021 دەیەوێت گالاکتیکۆسی نوێ دروست بكاته‌وە، ئەو یاریزانانەش کە هەوڵیان بۆ دەدات (کیلیان مباپێ ، ئێرلینگ هالانده) كه دەیەوێت لەگەڵ هازارد سەردەمێکی نوێ لە یاریگایەکی نوێ دەستپێبکاتو به‌و سیانه‌یه جارێكی دیكه ریاڵ بخاته‌وه سه‌ر ركابه‌رییه‌كانی جیهانی تۆپی پێ.
هه‌وراز كاوه