ركابه‌ريان تادێت گه‌رمتر ده‌بێت

پۆله‌تیك سپۆرت

هه‌وراز كاوه‌

ئه‌مشه‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ له‌ یانه‌ی ئالاڤێسی برده‌وه‌ (5به‌1) كه‌ تێدا میسی رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێرا و ئاستێكی نایاب و سه‌ره‌نج راكێشی پێشكه‌ش كرد.

له‌ یارییه‌كه‌دا میسی توانی دوو گۆڵ بكات، به‌و گۆڵانه‌ ژماره‌كانی نزیك كرده‌وه‌ له‌ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید.

تا ئه‌مرۆ به‌ یارییه‌ك كه‌مه‌وه‌ سوارێز 16 گۆڵی كردووه‌، هه‌روه‌ها میسی خاوه‌نی 15 گۆڵه‌، وه‌كو سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن دوورنییه‌ هێنده‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی جامی لالیگا ركابه‌ری تووند له‌نێوان ئه‌و دوو كۆنه‌ هاورێیه‌ دروست بێت.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه‌ ئه‌و دووانه‌ تا ئه‌مرۆ باسی راكابه‌ری نێوانیان ناكه‌ن، چونكه‌ پێشتر به‌خێزانی تێكه‌ڵ بوون و نایانه‌وێت ببنه‌ سه‌ر باسی رۆژنامه‌وانه‌كان، كه‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد میسی و سوارێز بریاره‌ له‌ ئاینده‌دا له‌ ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌یه‌ك تیپ یاریی بكه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ شه‌ڕی میدیای له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵناگیرسێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا