پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مرۆ له پێگه‌ی پۆله‌تیك سپۆرت روماڵی ته‌واوی یاریی هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و پاریسان جێرمان ده‌كه‌ین بۆتان، كه ئه‌م یارییه له دوای وه‌ستانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان به‌هۆی وه‌رزی زستانه‌وه، جارێكی دیكه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
بریاره ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تیپی پاریسان جێرمان ببێته میوانی ئه‌و تیپه كه‌ته‌لۆنییه له قۆناغی 16ـی خوله‌كه‌دا، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی ریمۆنتادای ساڵی 2016 و چوونی نیمار بۆ پاریس ركابه‌رییه‌كی تووند و ئاڵۆز له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌كه‌دا دروست بووه.
تاكه كه‌س كه كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ره راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی پاریس پۆچێتنهۆیه، چونكه زۆرترین جار تووشی شكست بووه له‌سه‌ر ده‌ستی بلوگرانه به‌مجۆره:
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە کۆی 11 یاریی بەرامبەر به‌رشه یه‌ك بردنەوەیەکی بەدەستهێناوە
11 یاری
1 بردنەوە
4 بەرامبەربوون
6 دۆڕان
9 گۆڵکردن
22 گۆڵ لێکران
هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و ژمارانه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و زۆر گرنگ نین، چونكه ئه‌و راهێنه‌ر پێشر له‌گه‌ڵ تیپی مام ناوه‌ند رووبه‌رووی به‌رشه‌لۆنه بۆته‌وه.