هه‌وراز كاوه
به‌شی دووه‌م
مارادۆنا تا توانی له‌به‌ره‌ی هه‌ژاراندابوو، هه‌میشه به راشكاوی ئه‌مه‌ی به كاسترۆی سه‌رۆكی كوبا ده‌وت، له یه‌كێك له شه‌وه ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كه دیگۆ ئاماده‌ی ده‌بێت و هه‌موو خه‌ریكی سه‌ماكردن و خواردنه‌وه‌ی شه‌رابی گران و جگه‌ره‌ی كوبی بوون، مێرد منداڵێكی كچ به جل و به‌رگێكی كۆنی هه‌ژارانه خۆی ده‌كات به‌ژووردا، له‌وكاته‌دا هه‌موو به‌مه نیگه‌ران ده‌بن و كه‌س رووی پێنادات، به‌ڵام دیگۆ هه‌ڵده‌سێت باوه‌شی پێدا ده‌كات و هه‌ندێك سه‌مای له‌گه‌ڵدا ده‌كات، دواتر ده‌یباته ئه‌و ژووره‌ی كاسترۆ و سه‌رانی كوبا لێی دانیشتبوون، هاوار ده‌كات و پێی ده‌ڵێت:
ئه‌ی سه‌رۆك ئه‌مه ده‌بینی ئه‌مانه منداڵی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پشتیوانی شۆڕشه‌كه‌ی تۆیانكردووه، كه‌چی ئێستا نایه‌ڵن ئێوه ببینن، ئه‌ی سه‌رۆك چی ده‌ڵێی بۆ ئه‌مانه كه ئێستا خه‌ریكه به‌هۆی ئێوه‌وه ده‌بنه قوربانی و برسێتی ته‌نگی پێی هه‌ڵچنیوون ناچارن لەسەر شەقامەکان کار بکەن؟.
له‌وكاته‌دا ڤیدل كاسترۆ منداڵه كچه‌كه ده‌بینێت بریار ده‌دات به قه‌ده‌غه‌كردنی كاركردنی منداڵان و خوێندكارانی كوبا، هه‌روه‌ها ته‌واوی تێچووی خوێندنی كچان خرایه سه‌ر حكومه‌ت. بێجگه له‌وه قسه‌كانی دیگۆ وایكرد له كوبا سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن بگۆڕێت و دواتر نزیكه‌ی له 70% ـی نه‌وه‌ی چواره‌می دوای شۆڕشه‌كه‌ی كاسترۆ دامه‌زران.
هه‌ر دیگۆ خۆی له‌سه‌ر هه‌ژاری و برسیكردنی مرۆڤه‌كان له‌لایه‌ن سیاسی و به پشتگیری پاپاكان باسی رووداوێكی دیكه‌ی گرنگی ژیانی ده‌كات و ده‌ڵێت:
له ساڵی (2016) له چوارچێوه‌ی یارییه‌كی خێرخوازی یاریزانه دێرینه‌كان كه من و تۆتی و رۆناڵدینهۆ تێدا ئاماده‌بووین پاپای ڤاتیكان (پاپا فرانسیس) پێی خۆش‌بوو له نزیكه‌وه یه‌ك ببینن. به‌و هۆیه‌وه داوه‌تیكردم له ڕۆما سه‌ردانی بكه‌م، منیش به‌بێ بیركردنه‌وه رازی بووم بچمه دیده‌نی، تا له‌وێوه چه‌ند په‌یامێكی یه‌كسانی بۆ مرۆڤایه‌تی بنێرین، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتمه شوێنی حه‌وانه‌ی پاپا و كڵێساكه‌م بینی بنمیچی كڵێساكه له‌زێڕ دروستكراوبوو هیچم نه‌وت. دواتر پاپای ڤاتیكان ده‌ستیكرد به قسه‌كردن و باسی هاوكاریكردنی هه‌ژاران و لێقه‌وماوانی جیهانی ده‌كرد، كه هاته ئه‌وه‌ی من قسه بكه‌م ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌م وت:
نه‌فره‌تان لێبێت بڕۆن بنمیچی كڵێساكان بفرۆشن بیده‌ن به هه‌ژاران، ئه‌وه برسێتی نامێنێت، دواتر جێگه‌كه‌م جیهێشت و هیچ په‌یامێكم نه‌بوو له‌وه زیاتر.